کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە. 

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاند'' ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرای با مام ناوەند دەبێت لە نێوان  ٢٠ بۆ ١٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.''
 پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت'' ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە.'' 

پلەکانی گەرماش لە پارێزگای هەولێر ٤٤ پلەی سیلیزی دەبێت لە سلێمانیش ٤٢ پلە دەبێت هەروەها لە حاجی ئۆمەران ٢٦ پلەی سیلیزی دەبێت و لە گەرمیانیش ٤٥ پلە دەبێت. 




AM:11:30:10/07/2025