ڕێکخراوێک کارەساتی دەرمانی ساختە لە هەرێمی کوردستان و عێراق ئاشکرا دەکات

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئاران وردەکاری نوێ لەبارەی دەرمانی ساختە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ئاشکرادەکات و دەڵێت" 

هەژار وەهاب ئیسماعیل بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئاران، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی سەبارەت بە بازرگانیکردن بە دەرمانی ساختەوە لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" هەرێمی کوردستان بووەتە شوێنی ساخکردنەوە و بازرگانیکردن بە دەرمانی ساختەوە، بەشێکی زۆر لەو دەرمانانەی ساخدەکرێنەوە لەسەر پاکەتەکەیان وڵاتێک نوسراوە کە لە ڕاستیدا هی ئەو وڵاتە نییە". 

ئەوەشی خستەڕوو، بەشێک لەو دەرمانانە لەسەر پاکەتەکەیان نوسراوە بیلاڕووسیا یان ئەرجەنیتن یان وڵاتی دیکە، لە کاتێکدا لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق دروستدەکرێن واتە هەبوونی ئەم ناوانە ساختەن. 

هەژار وەهاب ئیسماعیل ئەوەشی خستەڕوو، بەشێک لە دەرمانەکان لەلایەن خودی وڵاتی چین و هیندستان و حزبوڵای لوبنان و میلیشیا حزبیەکانی عێراق ساختە دەکرێن و لە بازاڕەکاندا ساخدەکرێنەوە.

ڕوونیشیکردەوە، بەشێکی زۆری لەو دەرمانەی دێن دەرمانی زۆر گران و هەستیارن پەیوەستن بە نەخۆشی شێرپەنجەوە کە چاوەڕێ دەکرێت لەسەر جەستەی نەخۆش تاقیبکرێنەوە و کاریگەری بەپەلە و خێرایان لەسەر نەخۆش هەبێت. 

لەم لینکەوە ڤیدیۆی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ببینە
 
 



PM:01:14:10/07/2025