له سالرۆژی کوشتنی 3 لاوی کورد له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیا‌وه له سالی 2013،له ناوچه‌ی گه‌وه‌ری سه‌ر به جۆله‌مێرگ،پۆلیسی تورک رۆژی ٦ ی کانوونی یەکەم گه‌نجێکی دیکه‌ی کوردیان کوشت.
له ناوچه‌ی گه‌وه‌ر،له ٦-۷ ی کانونی سالی 2013 پۆلیسی ده‌وله‌تی تورک 3 هاولاتی کوردیان به‌ناوه‌کانی ره‌شید ئیشبیلیر و ڤه‌یسه‌ل ئیشبیلیر و بێمال تۆکچو کوشت.
له سالرۆژی ئه‌م 3 قورابییەدا،پۆلیسی تورک جارێکی دیکه به شێوه‌یه‌کی درندانه هێرشیکرده سه‌ر ئه خه‌لکه‌ی که یادی "شه‌هیده‌کانیان" ده‌کرده‌وه.هێرشه‌که له دوریانی سابانجی کرایه سه‌ر هاولاتیان و که‌سێک زۆر به سه‌ختی برندار بوو،به‌لام به‌داخه‌وه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌که‌یه‌وه،دکتۆره‌کان نه‌یانتوانی ژیانی ئه‌م هاولاتیه کورده رزگار بکه‌ن و گیانی له ده‌ستدا.