لەگەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی باڵەخانەیەک رووخا، بەوهۆیەوە کەسێک گیان لەدەستدا و٤ کەسیش بریندار بوون.
سامان نادر وتەبێژی فریاکەوتنی سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند" رووداوەکە ٥ قوربانی لێ کەوتوەتەوە، یەکێکیان بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەست داوە و ٤ کەسی تریشیان بریندار بوون، کە تەمەنیان لە نێوان ٢٥ بۆ ٤٠ ساڵ دایە".
لە هەرێمی کوردستان، کرێکاران بیمە ناکەن و لەکاتی کارکردندا پابەندی ڕێنماییەکانی سەلامەتیی خۆیان نابن، بۆیە دووچاری ڕووداوی نەخوازراو دەبنەوە،گیان لەدەستدەدەن یاخود ئیفلیج دەبن، لەگەڵ ئەوەی بژێوی خێزانەکانیان لەسەر کارکردنی ئەوانە.