ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی بەگشتی ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت".
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانى باکوور نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما دوو پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای (٩ - ١٠)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش یەک تا دوو پلە بەرزدەبنەوە و خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ٩)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٤٦
سلێمانی: ٤٤
دهۆک: ٤٥
زاخۆ: ٤٦
هەڵەبجە: ٤٣
کەرکوک: ٤٨
حاجی ئۆمەران: ٣٠
سۆران: ٤٣
گەرمیان: ٥٠