ئەمڕۆ لە ئەشکەوتی جاسەنە، ٣٠ گەریلای بەشداریان لە ڕێوڕەسمی چەکدانانی پەکەکە کرد.
بەپێی زانیاریەکانی سپی میدیا، ئەمڕۆ، ١١ی تەمموزی ٢٠٢٥ لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سنووری پارێزگای سلێمانی 30 گەریلای پەکەکە لە ١٥ ژن و ١٥ پیاو پێکهات بوون چەکەکانیان لەناوبرد.
لە ناو گەریلاکانیش کە بەشداری پڕۆسەکەیان کرد ٤ فەرماندی باڵای تێدا بوو کە یەکێکیان بەسێ هۆزایە هاوسەرۆکی کەجەکەیە، و ئەو چەکانەی لە پڕۆسەکەدا سوتێران و لەناوبران لە جۆری بیکەیسی و کلانشیکۆڤ و قەناس بوون.
ئەو گەریلایانەی بەشداریان لە پڕۆسەکە کرد بە ناوی ''ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک'' ڕاگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن'' ئه‌ركه‌كانیان له هه‌موو بواره‌كانی په‌روه‌رده‌یی، ڕێكخستنی و چالاكییدا به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ بكه‌ن و پەرە به ژیانی دیموكراتییانه بده‌ن و ستەم و داگیركاری كۆتایی دێت و ئازادی و هاوخه‌باتی سه‌رده‌كه‌وێت.''