دەم پارتی: پێویستە حکومەتی تورکیا هەنگاوی کردەیی بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری بنێت


سەزایی تەمەللی، بریکاری هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگەیاند'' رێوڕەسمی سیمبوولیی چەکدانانی لەلایەن پەکەکەوە هەنگاوێکی گرنگە.'' 

وتیشی'' ئێستا پێویستە حکومەتی تورکیا هەنگاوی کردەیی بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری بنێت و دەبێت دەستەواژەی ''تورکیای بێ تیرۆر'' بۆ پرۆسەی چارەسەری بگۆڕدرێت'' باسی لەوەشکرد، پێویستە هەموومان لە پێناوی بەدیموکراسی بوونی تورکیا هەوڵبدەن. 

لەلای خۆشیەوە، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی بزوتنەوەی نەتەوەپەرەستی توركیا ''مەهەپە'' ڕایگەیاند'' لەەڕاستیدا هەروەک لە دوایین پەیامی ڤیدیۆیی عەبدوڵا ئۆجالان دەردەکەوێت، سەرکردایەتی دامەزرێنەری پەکەکە دبەڵێنەکەی بردەسەر، لە کاتێکی گونجاودا دووربینی بۆ هەڕەشە ناوچەیی و جیهانییەکان هەبوو''




PM:02:25:11/07/2025