نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند'' پێشوازی له‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مڕۆی پەکەکە بۆ چه‌كدانان ده‌كه‌ین، ئه‌مه هه‌نگاوێكی دیكه‌ی گرنگ و دڵخۆشكه‌ری سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی بوو. دڵنیاین ئه‌م هه‌نگاوه پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌باته قۆناغێكی نوێوه و هه‌نگاوی دیكه‌ی كرده‌یی به‌دوادا دێت كه پرۆسه‌كه به ئاراسته‌یه‌كی دروستدا ده‌باته پێشه‌وه.''
وتیشی''' هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ته‌واوی پابه‌ندیمان به به‌رده‌وامیی هه‌موو پشتیوانی و پشتگیرییه‌ك بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و سه‌ركه‌وتنی ئاشتی، خزمه‌ت به توركیا و ته‌واوی ناوچه‌كه و هه‌موو لایه‌ك ده‌كات.''
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت'' سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆش بۆ جه‌نابی ڕەجەب تەیب ئه‌ردۆغان دەکەین و ده‌ستپێشخه‌ری و پشتگیری و هه‌وڵه‌كانی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی، دووپات ده‌كه‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها به ڕێزه‌وه له ڕۆڵی به‌ڕێزان باخچه‌لی و ئۆجالان و هه‌موو ئه‌وانه ده‌ڕوانین كه كار له‌پێناو سه‌رخستنی ئاشتیدا ده‌كه‌ن.''