عومەر چەلیك وتەبێژی پارتی دادو گەشەپێدانی، ئاكەپەی دەسەڵاتداری توركیا ڕایگەیاند'' یەكەم هەنگاو لە پرۆسەی رادەستکردنی چەکی پەکەکە هاوتەریب لەگەڵ ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر''.
وتیشی'' بە بانگەوازە مێژووییەکەی بەڕێز دەوڵەت باخچەلی و ئیرادەی دەوڵەت لەلایەن سەرۆککۆمارەوە، ئیرادەی تورکیا بۆ کردنەوەی لاپەڕەیەکی مێژوویی بۆ رزگاربوون لە بارگرانی تیرۆر، تادێت بەهێزتر دەبێت.''
جەختیشی کردەوە لەوەی، لەمەودوا دەبێت پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە بە هەموو لق و پێکهاتە نایاساییەکان و سوتاندن تەسلیمکردنی چەکەکانی لەماوەیەکی کەمدا تەواو بکرێت. بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە بگاتە ئامانجەکانی.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ ١١ی تەمووز، ڕێوەڕسمی چەکدانانی بەشێک لە گەریلاکانی پەکەکە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچو.