بڕیار وایه گه‌ڕێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌ستپێبكاته‌وه په‌یوه‌ست به پێكهێنانی كابینه‌ی ١٠ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی زانیارییه‌كان لێژنه‌ی دانووستانكاری پارتی و یه‌كێتی دوای ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتیان ئاماده‌كردوو و له‌سه‌ر ئاستی باڵا كۆبوونه‌وه كرا، ئه‌مجاره ڕه‌شنووسێك به‌یه‌كه‌وه ده‌نووسنه‌وه.
پارتی و یه‌كێتی هه‌وڵده‌ده‌ن به‌زووترین كات كابینه‌ی ده‌یه‌م دروست بكرێت و هه‌نگاوه‌كان خێراتر بكرێت، له مه‌راسیمێك دا واژوو له‌سه‌ر ڕه‌شنووسه‌كه بكرێت.
سێ مانگ دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی ١٠ی کومەتی هەرێم دەستیپێکرد، دوای چەندین کۆبونەوە تا ئێستا هەردولا نەگەیشتونەتەوە ڕێککەوتن لە کاتێکدا نزیکەی 10 مانگ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێپەڕیوە.