وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگەیاند" وڵاته‌كه‌ی به‌شداری له دانوستانه‌كانی نێوان حكوومه‌تی سووریا و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌كات"، ده‌شڵێت" گرنگه كورد له پرۆسه‌ی سیاسیی سووریا به‌شدار بێت".
ئەمڕۆ هه‌ینی، ١١ی ته‌ممووز، كریستۆف لۆموان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا به كه‌ناڵی ئاسمانی "العربیة – الحدث"ـی راگەیاند" وڵاته‌كه‌ی داوای گواستنه‌وه‌ی قۆناغی سیاسیی سووریا ده‌كات، به شێوه‌یه‌ك هه‌موو سوورییه‌كان به‌بێ هه‌ڵاواردن بگرێته‌وه."
كریستۆف لۆموان دانوستانه‌كانی نێوان حكوومه‌تی سووریا و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه) به هۆی پرسگه‌لێك كه ده‌بێت له‌سه‌ری ڕێك بكه‌ون، درێژه‌یان كێشاوه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، وڵاته‌كه‌ی به‌شداری له دانوستانه‌كانی نێوان حكوومه‌تی سووریا و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌كات و ئه‌م به‌شدارییه‌ش به پێویست ده‌زانێت.
لۆموان جه‌ختیشی له‌سه‌ر به‌شداریی كورد له پرۆسه‌ی سیاسیی سووریا كرده‌وه و ئه‌م به‌شدارییه‌ی به گرنگ ناو برد.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە تۆماس باراک نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا لە دیمانەیەکی رۆژنامەنووسی رایگەیاند کە واشنتۆن پشتیوانی لە سیستەمی فیدراڵی لە سوریا ناکات و خوازیاری سوریایەکی یەکگرتووە راشیگەیاند پرسی تێکەڵکردنەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) لە ناو سوپای سوریا زەحمەتە و لەو بارەیەوە ناکۆکی زۆر لە ئارادایە.