وەزیری دەرەوەی ئێران: پێشوازی لە دانوستانی دادپەروەرانە دەکەین

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند" بە مەرجێک ئەمەریکا گەرەنتی ئەوە بکات کە لە کاتی دانوستانەکاندا هێرشیان ناکاتە سەرمان پێشوزی لە دانوستان دەکەین".

ئەمڕۆ هەینی ١١ی  تەممووز، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیایەکی فەرەنسی، ڕایگەیاند" گەر ئەورووپییەکان دەیانەوێت ڕۆڵێکی گرنگ و یەکلاکەرەوە بگێڕن لە پرسی ئەتۆمیی ئێران".

دەشڵێت" ئەگەر ئەورووپا بێلایەنە با سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بکات."

عراقچی دووپاتی کردەوە، ئێران بە ڕووی دانوستانی دادپەروەرانەدا کراوەیە، بە مەرجێک ئەمەریکا گەرەنتی ئەوە بکات کە لە کاتی دانوستانەکاندا هێرشیان ناکاتە سەر.

وتیشی" تاران مافی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ مەبەستی ئاشتی هەیە، هەروەها پارێزگاری لە مافی پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەکی خۆی دەکات".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی ئامادەیە دانوستان لەگەڵ ئێران دەستپێبکاتەوە بە مەرجێک ئێران دەست لە پیتاندنی یۆرانیۆم هەڵبگرێت.




PM:10:23:11/07/2025