کەشناسی عێراق: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما دەگاتە ٥٠ پلە

دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند" وڵات دەگەوێتە ژێر کاریگەری نزمە شەپۆلێکی رووکەش و پێشبینی دەکرێت کە بەرزترین پلەکانی گەرما لە شارەکانی باشوور بگاتە ٥٠ پلەی سەدی".

ئەمڕۆ ڕ هەینی ١١ ی تەمموز دەستەی کەشتاسی  لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردۆتەوە" پێشبینی دەکرێت کە وڵات بکەوێتە ژێر کاریگەری نزمە شەپولێکی رووکەش لە پلەکانی گەرماداو شارەکان کاریگەرییان لەسەر دەبێت بەهۆی قووڵبوونەوەی سیستەمی نزمبوونەوەی پەستانی سەر ڕووی زەوی". 

بە گوێرەی کەشناسییەکە بەرزترین پلەکانی گەرما لە شارەکانی باشوور دەگاتە ٥٠ پلەی سەدی، لەکاتێکدا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور تۆماردەکرێن.

دەستەی کەشناسی عێراق  دەشڵێت" ئەمە لە چوارچێوەی کەشوهەوای ئاسایی هاوینی وڵاتدا بە ئاسایی دادەنرێت".




AM:12:02:12/07/2025