بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاند'' ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت،لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا دەبێت و خێرای با مام ناوەند دەبێت لە نێوان ٢٠ بۆ ١٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.''
پلەکانی گەرماش، بەرز دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت'' ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، لە کاتەکانی شەودا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.''
پلەکانی گەرماش لە پارێزگای هەولێر ٤٧ پلەی سیلیزی دەبێت لە سلێمانیش ٤٥ پلە دەبێت هەروەها لە حاجی ئۆمەران ٣٣ پلەی سیلیزی دەبێت و لە گەرمیانیش ٤٩ پلە دەبێت.