ئەمرۆ لەشاری بۆکان لەرۆژهەڵاتی کوردستان لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە تاوانی دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی ٦ ساڵ لە پێش چاوی خەڵک لە سێدارە درا.
ئیلیا خەلیفەزادە تەمەن ٢٠ ساڵ بەفرانباری ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر نیان چەلەبیان، منداڵی تەمەن ٦ ساڵی خەڵكی بۆكان دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
كاتژمێر ٣:٣٠ی سەر لە بەیانی ئەمرۆ ١٢/٧/٢٠٢٥ سزای سێدارەی ئیلیا خەلیفەزادە، بەندكراوی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵكی سەقز لە پێش چاوی خەڵک لە بۆكان جێبەجێ كرا.
شایانی باسە كە، سێ كەسی دیكە لەو دۆسیەدا، دەستدرێژی و ئەشكەنجەی ئەم منداڵە بە ناوەكانی كەیوان چەلەبیان، باوكی نیان، شەهناز مەحموودی خەڵكی دیواندەرە و ئەسرین خەلیفەزادە خەڵكی سەقز هەر یەك سزای ١٥ ساڵ بەندكرانیان بەسەردا سەپێندراوە.