فراکسیۆنی پارتی: بەشداریی لە کۆبوونەوەی پەرلەمان ناکەین

فراکسیۆنی پارتیش ڕایگەیاند کە بەشداریی لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق ناکەن.

بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمانگەی کاروباری پەرلەمان، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ١٢ی تەمموز پەرلەمانی عێراق یەکەمین دانیشتنی خۆی لە وەرزی دووەمی یاسادانانی ساڵی چوارەمدا، لە کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ، ئەنجام بدات.

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند" ناچینە کۆبوونەوەی پەرلەمان و بەشدار نابین".

ئەمە لەکاتێکدایە هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی یەکێتی و نەوەی نوێ و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بڕیاریانداوە بەشداری لە دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراقدا بکەن، غەریب ئەحمەد، پەرلەمانتاری یەکێتی ڕایگەیاندووە، کە بەشداری لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق دەکەن و بایکۆتی ناکەن.




PM:02:37:12/07/2025