لە پەرلەمانی عێراق باس لە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کرا


فراكسۆنە كورستانیەكان واژۆیان بۆ زیادكردنی بڕگەی تایبەت بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق كۆكردەوە، بەڵام فراكسۆنی پارتی بەشداری واژۆكردنەوەكەیان نەكرد.

بەگوێرەی زانیارییەكانی سپی میدیا، لە دانیشتنی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق، فراكسیۆنە كوردستانییەكان جگە لە پارتی، واژۆیان كۆكردەوە بۆ ئەوەی بڕگەیەك بۆ گفتوگۆی موچەی موچەخۆرانی هەرێم زیاد بكرێت.

موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆكی پەرلەمان كە ئەمڕۆ سەرۆكایەتی دانیشتنەكەی دەكرد، رازی نەبو بڕگەیەك زیاد بكرێت لەسەر موچەی موچەخۆرانی هەرێم، بەڵام رازی بو سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانیەكان موداخەلە بكەن لەسەر موچەی موچەخۆران.

 هەروەها فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بایكۆتی كۆبونەوەكەی كردوە، ئەوەش هۆكارە بۆ ئەوەی بەشدارنین لە واژۆكۆكردنەوەكە. 




PM:06:15:12/07/2025