ئەمڕۆ شەممە لەبارەی مەراسیمی سوتاندنی چەکەکانی ژمارەیەک گەریلای پەکەکە سەرۆکایەتى کۆماری عێراق، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" هەنگاوێکی مێژووییە".
سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەکەدا ڕایگەیاندووە" پێشوازی له دەستپێکردنی پرۆسەی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەین که هەنگاوێکی گرنگی مێژووییە و ڕێگە خۆش دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی چەکداری و پێشێلکارییه ئەمنییەکان که دەیان ساڵه چەندین هاوڵاتی تێدا بوون بە قوربانی و دەرگا بۆ داهاتوو دەکاتەوە کە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی دەرفەتی ئاشتی لە ناوچەکەدا".
دەقی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی کۆمار:
سەرۆکایەتی کۆمار پێشوازی له دەستپێکردنی پرۆسەی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات که هەنگاوێکی گرنگی مێژووییە و ڕێگەخۆشدەکات بۆ کۆتاییهێنان بەململانێی چەکداری و پێشێلکارییه ئەمنییەکان که دەیان ساڵه چەندین هاوڵاتی تێدا بوون بە قوربانی و دەرگا بۆ داهاتوو دەکاتەوە کە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی دەرفەتی ئاشتی لە ناوچەکەدا.
سەرۆکایەتی کۆمار داوای پابەندبوونی تەواو دەکات بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی مافە ڕەواکانی هەموو لایەنەکان.
جەخت لەوە دەکەینەوە کە ئەم هەنگاوە کارێکی گرنگە بۆ پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرانسەری ناوچەکەدا و ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و تورکیا لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەش بۆ سەروەری و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەلامەتی هەردوو گەلی دۆست.
سەرۆکایەتی کۆمار پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ سەرکەوتنی ئەم هەنگاوه تا کۆتایی ڕادەگەیەنێت و هەموو ئەو ئامانجه خوازراوانەی بەدەست بێنێت له داخستنی لاپەڕەی پڕ ئازاری ڕابردوو و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ به ناونیشانی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش بۆ خزمەتکردنی هەموو لایەک.