لە رێگەی هەولێر - گوێڕ ئاگرێکی گەورە کەوتەوە

ئەمشە شەممە ١٢ی تەموزی ٢٠٢٥ لەسەر ڕێگەی هەولێر بۆ گوێڕ ئاگرێکی گەورە لە کارگەیەک کەوتەوە و تا ئێستا نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمشەو بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە كارگەیەكی كارتۆن لەسەر رێگای گوێر- هەولێر كەوتەوە. 

تائێستا نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت.

هەروەها لە ئێستادا تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە دەدەن. 



PM:09:33:12/07/2025