کەشناسی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا پێشبینییەکانی كەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند و دەڵێت" لە سێ پارێزگا پلەی گەرمی ٥٠ پلەی سەدی تۆمار دەکەن".
لە بەیاننامەیەكدا کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، سبەی یەكشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، بەڵام لە زۆربەی ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی ناوچەكانی باشوور نیمچە هەور دەبێت، خێرایی باش چالاک دەبێت بۆسەرووی ٣٠ کم لە هەر کاتژمێرێکدا و بەمەش تۆز و خۆڵ بەرزدەبێتەوە و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشووتر دەبن و مەودای بینین (٦ - ٨) کم دەبێت، بەڵام لە کاتی خۆڵبارین (٤ - ٦)کم دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، بەرزترین پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ یەكشەممە، بەم شێوەیەن بەغدا، كەربەلا، كەركوك، سەڵاحەدین، نەینەوا، بابل، دیوانیە، نەجەف ئەشرەف، دیالە ٤٨، هەولێر ٤٦، سلێمانی ٤٢، میسان، زیقار، و بەسرە ٥٠.
سەبارەت بە کەشوهەوای ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە، کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات کە كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور ساماڵ دەبێت و هەندێكجاریش نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچەكانی باشووریش ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش بە بەرزی دەمێننەوە.
کەشناسی باسی لەوەشکردووە، رۆژی سێشەممەی داهاتوو كەشوهەوا ساماڵ دەبێت و هەندێكجار هەور دەبێت لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانێكی سوك لە ناوچە شاخاوییەکاندا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، كەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممە ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور كەمێك بەرزدەبنەوە، لە ناوچەكانی باكووریش كەمێك دادەبەزێت.