لە کەرکووک دایکێک کوڕەکەی خۆی دەکوژێت



ماڵپەڕی بەغداد ئەلیوم، لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەروە، لە پارێزگای کەرکووک کوڕێک لەلایەن دایکییەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

رووداوەکە درەنگی شەوی رابردوو روویداوە، گەنجەکە لە دایکبووی 1997ـە. دانیشتووی گەڕەکی پەنجەعەلی شاری کەرکووکە، هەروەها، بەپێی راگەیێندراوێکی نەخۆشخانەی ئازادی لە کەرکووک، کوژراوەکە کارمەندی دژە تیرۆر بووە لە سلێمانی.

بەپێی زانیارییەکانی هەندێک لە میدیاکانی دیکە'' کوژراوەکە کێشە و گرفتی زۆری ناوەتەوە، زۆرجار بە مەستی گەڕاوەتەوە، ماڵەوەی بێزار و هەراسان کردووە و لێی داون، بەهۆیەوەی دایکی تەقەی لێکردووە و کوشتوێتی، تاوەکو ئێستاش هیچ کەسێک سکاڵای تۆمار نەکردووە.'' 




AM:10:06:13/07/2025