میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، ئەو لیژنە هاوبەشەی بۆ کێشەی نێوان هەولێر و بەغداد پێکهات بوو ئەمڕۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکەیان کۆتایی دێت و ڕادەسەتی سەرۆک وەزیرانی عێراقی دەکەن.
بە پێی ئەو میدیانە، لیژنەکە ئەمڕۆ، ڕاپۆرتەکەی ڕادەستی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکات و لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێ شەممەی ئەنجومەنەکە تاوتوێ دەکرێت.
لە ناو ڕاپۆرتەکە، باس لە ٪٥٠ داهاتی ناوخۆ کراوە کە دەبێت هەرێم ڕادەستی حکومەتی فیدڕاڵی بکات، هەروەها پرسی بەبانکی کردن و هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕاپۆرتەکەدا هەیە.
هەر بەپێی زانارییەکان، ئەگەری هەیە ڕێککەوتن لەسەر ئەو ٤٦ هەزار بەرمیلە نەوت هەبێت کە بۆ ناوخۆی هەرێم تەرخانکراوە و بڕیارە ڕێژەکەی زیاد بکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، زیاتر لە 70 ڕۆژە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتوە و بەغداد و هەولێر هێشتا نەگەشتونەتە ڕێککەوتن بۆ چارەسەر کێشەکانی نێوانیان.