جەبار قادر: ئەگەر پەکەکە بیزانیبا بە شەڕ شتێک بەدەست دێنێت قەت دەستبەرداری چەک نەدەبوو

پسپۆڕێکی بواری مێژوو  وئەکادیمیستی ناسراوی کوردستان ئاشکرای دەکات کە  لەبارەی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە لە وتارێکدا نوسێوێتی کە پێموایە زۆربەی کورد پێیخۆشە واز لە خەباتی چەکداری دەهێنن ودەڵێت" ئەگەر پارتی کرێکارانی کوردستان بیزانیبا بە شەڕ شتێک بەدەست دێنێت، قەت دەستبەرداری چەک نەدەبوو".

دکتۆر جەبار قادر پسپۆڕ لە مێژوو و ئەکادیمیستی ناسراوی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیوێتی " ئەگەر پارتی کرێکارانی کوردستان بیزانیبا بە شەڕ شتێک بەدەست دێنێت، قەت دەستبەرداری چەک نەدەبوو، ئەگەر بیشیزانیبا هێزێکی سیاسی تورکی لە بیست سی ساڵی داهاتوودا پەیدا دەبێت و ئامادە دەبێت وەک هێزێکی سیاسی مامەڵە لەکەڵ ئەو پارتەدا بکات و دەوڵەتانی ناتۆ لە لیستی تیڕۆڕ دەریدەهێنن، قەت خۆی هەڵنەدەوەشاندەە".

دەشڵێت"  ئەمانە ڕاستییە ڕووت و قووتەکانن و هەرچییەکی تر دەوترێت بریتیین لە جوانکردنی شتەکان و دوورکەوتنەوە لە هۆکارە ڕاستەقینەکان".

 جەبار قادر راشیگەیاندووە"پێموایە زۆربەی کورد پێیخۆشە واز لە خەباتی چەکداری دەهێنن. زیاتر لە دە ساڵە لەو باوەڕەدام کە لەو ڕێگەوە کورد لە باکووری کوردستان دەستکەوتی نابێت، بەڵام پڕ بەدڵ حەزم دەکرد بۆ خۆیان و بەبڕیاری خۆیان و دوور لە داخوازی دەوڵەت ئەو کارەیان بکردایە".

ئاشکراشی دەکات کە "  ئەو بەزم و ڕەزمەی جاسەنەش بە شۆیەکی بێ ناوەڕۆک دەزانم، ئەو گۆڵمەزەی میدیای کوردیش شتێکی پووچ بوو. ئێستا دەرفەتی خەباتی سیاسی لە ئارادایە و ئەم قۆناغە بیندرێژی و یەک گوتاریی دەوێت و دروشم و دروشمبازی پڕۆسەکە سەخت دەکەن."




AM:11:32:13/07/2025