د. سەباح بەرزنجی، پەرلەمانتاری پێشووتری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە شاری سلێمانی دەستگیرکراوە و( سپی ) زانیوێتی کە " لەسەر دۆسیەیەکی تروە بووە" و میدیای فەرمی كۆمەڵی دادگەری بڵاوی كردەوە کە کەمێکیتر ئازاد دەکرێت.
شەوی رابردوو پەرلەمانتارەی پێشووی کۆمەڵی دادگەریی د. سەباح، شەوی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستگیرکراوە. کەسوکاری وتویانە " ئەو هێزانەش پۆلیس نەبوون، تائێستاش هۆکارەکەی دیار نییە لەسەر چی دەسگیر کراوە."
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی (سپی) راگەیاند" کە لە دۆسییەکدا کە خەڵکی تری تێدا دەستبەسەر کراوە بانگیان کردووە بۆ ئیفادە وەرگرتن و شەوی رابردوو لە زیندان هێشتویانەتەوە".
لای خۆشیەوە ئەمڕۆ میدیای فەرمی کۆمەڵی دادگەری بڵاویکردەوە کە " كە ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی لە بارەی دەستگیرکردنی "پ.د.سەباح بەرزنجی" دەڵێت: لە ساتی یەكەمی دەستگیرکردنەکەیەوە، لە گەڵ لایەنی بەرپرس لە سەر هێڵین و بڕیارە ئەمڕۆ ئازاد بكرێت.".
د. سەباح بەرزنجی جیا لەوەی پەرلەمانتاری پێشووتر بووە، لە پەرلەمانی عێراق، مامۆستای زانکۆیە و یەکێکە لە کەسایەتییە دیارە ئاینییەکانی هەرێمی کوردستان و کوڕی پێشەوای کۆچکردووی کۆمەڵی دادگەرییشە.
ماوەی یەک مانگە ئارام قادر سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانی نیشتمانی دەستگیر کراوە و تا ئێستا دەزاگا ئەمنییەکان لەسەر دەستگیرکردنی هیچ زانیارییەکیان بڵاونەکردووەتەوە، ئەوە لە کاتێکدایە کە دەنگۆی ئەوە هەیە کە " لەسەر سیخوڕی" دەرستگیر کراوە.