مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە پیرمام کۆدەبنەوە

مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی بە ئامادەبوونی بەرپرسی یەکەمی دوو حیزبەکە لە پیرمام کۆدەبنەوە.

سبەی دووشەممە ١٤ی تەممووز، کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بەڕێوە دەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان کۆبوونەوەکە لە پیرمام بەڕێوە دەچێت و ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەش، یەکهەڵوێستی لە بەغدا، پرسی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کێشەی مووچە و هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەخۆ دەگرێت.

هەر لە بارەی کۆبوونەوەکەی سبەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی، فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پشتڕاستی کردەوە، کە سبەی کۆبوونەوەیەکی گرنگ بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی بەڕێوە دەچێت.




PM:03:04:13/07/2025