سەرۆکی شارەوانییەکانی هەولێر رایگەیاند" ڕۆژی سێشەممە دابەشکردنی زەوی لە هەولێر دەست پێدەکات ، بۆ قۆناغی یەکەم زیاتر لە ٧هەزار زەوی ئامادەیە".
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی تەمموز مەریوان حاکم هادی بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند"هەموو ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی زەوی لە سنووەری ٣٧ شارەوانی پارێزگای هەولێر تەواو بوون ".
مەریوان حاکم وتیشی" ڕۆژی سێشەممە ١٥ی تەمموز لە ڕێوەرسمێکی فەرمی لە سنووری شارەوانییەکانی بەحرکە و بنەسڵاوە زەوییەکان بە شێوازی تیرووپشک دابەشی سەر فەرمانبەران دەکرێن".
سەرۆکی شارەوانییەکانی هەولێر لەبارەی ژمارەی ئەو زەوییانەی لەو هەردوو شارەوانییەکە دابەش دەکرێن وتی" ژماری زەوییەکان گە شارەوانی بەحرکە ٢٧٧٣زەوییە ، لە شارەوانی بنەسڵاوە ٣٥٨٢زەوییە ، هەروەها وتیشی ئەم پڕۆسەیە بەردەوام دەبێت تاوەکوو لە سنووری هەموو شارەوانییەکانی هەولێر فەرمانبەران سوودمەند دەبن ، ئامادەکاری پێویست کراوە".