ئیدارەی خۆسەر لە باکوری و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕاگەیندراوێکدا بڵاویکردەوە'' داواکارین سیستمێکی دیموکراسیی فرەیی، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، یەکسانیی جێندەری و دەستوورێک کە مافی هەموو پێکهاتەکان مسۆگەر بکات لە سووریا بوونی هەبێت.''
ئیدارەی خۆسەر سوپاسی ئەمریکا و فەرەنسا کرد بۆ رۆڵیان لە نێوەندگیری و پشتیوانیکردنیان لە سەقامگیریی سووریا.
لە راگەیێنراوەکەدا ئەوەش هاتووە'' بە روونی و بێ هیچ دوودڵییەک رایدەگەیەنین کە یەکپارچەیی خاکی سووریا بنەمایەکی سازش هەڵنەگرە و بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسیدا بژاردەی ستراتیژیی ئێمەیە" و ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ "تێکەڵبوون لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەت لەسەر بنەمای دیموکراسی" دەربڕی.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە، ئیدارەی خۆسەر لە دانوستانی بەردەوامدایە لەگەڵ حکومەتی کاتی سوریا تاوەکو بگەنە ڕێککەوتن و مافەکانی کورد لە سوریا مسۆگەربکەن.