عه‌لی جه‌مال قدوری وته‌بێژی پۆلیسی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئەمڕۆ یەكشەممە رایگه‌یاند، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوژرانی سێ كه‌س له‌سنوری قه‌زای كه‌لار، ١٢ كه‌س ده‌ستگیركراون و فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ شه‌ش تۆمه‌تباری دیكه‌ش به‌هه‌مان مادده ده‌رچوه.
عه‌لی جه‌مال قدوری بڵاویكرده‌وه، "دوای ئه‌وه‌ی رۆژی ٢٣ی حوزەیرانی ئه‌مساڵ تاوانێكی كوشتن له‌گوندی سه‌یبێخانی سه‌ربه‌ناحییه‌ی شێخ ته‌ویل له‌نێوان دو لایه‌ن به‌هۆی كێشه‌ی زه‌وی و زاره‌وه ڕویدا، له‌ئه‌نجامدا سێ كه‌س به‌ناوه‌كانی سه‌رهه‌نگ جه‌زا محه‌مه‌د له‌دایكبوی ٢٠٠٤، محه‌مه‌د جه‌زا محه‌مه‌د له‌دایكبوی ١٩٩٩و له‌لایه‌نی به‌رامبه‌ریش كه‌سێك به‌ناوی موحسن عه‌لی محه‌مه‌د له‌دایكبوی ١٩٩٧ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو"دوای لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان و وه‌رگرتنی وته‌ی چوار شاهید، ڕوداوه‌كه به‌وجۆره بوه كه كه‌سێك دو كه‌سی كوشتوه كه برای یه‌كترن و كه‌سێكی دیكه‌ی برینداركردوه دواجار خۆشی كوشتوه لە ئه‌نجامی ڕاپۆرتی توێكاری پزیشكی ده‌ربه‌ندیخان ده‌ركه‌وت كه تاوان لێكراو موحسن عه‌لی محه‌مه‌د پێنج گوللـه‌ی به‌ركه‌وتوه و خۆی نه‌كوشتوه، به‌ڵكو كوژراوه".
جه‌مال عه‌لی قدوری ئاشكرایكردوه، له‌ئێستادا ١٢ كه‌س له‌هه‌ردو لایه‌ن به‌پێی ماده‌ی ٤٠٦ له‌یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیركراون و فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ شه‌ش تۆمه‌تباری دیكه‌ش به‌هه‌مان مادده ده‌رچوه و له‌ژێر فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌لار له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌كه به‌رده‌وامه.