شوان کەلاری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیای حیزبەکەی ڕاگەیاند'' بەڵێندراوە لە دوو رۆژی داهاتوودا كێشەی مووچە چارەسەربكرێت پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بنێردرێت.''
ئاماژەی بەوەشکرد، مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەبارودۆخێكی زۆرخراپدان و بەهۆی ئەو ناكۆكییانەوە فەرمانبەران و مووچەخۆران زەرەرمەندبوون.
وتیشی "هەوڵەكان چڕكراونەتەوە ئەم هەفتەیە یەكلاكەرەوەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە كە رێككەوتنەكان دەكرێن گرەنتییان نییە و رەنگە لەناكاو هەڵبوەشێتەوە".
ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە ٧٠ ڕۆژە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتوە و هیچ ئاسۆیەکی گەشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان هەولێر بەغداد بوونی نییە و هەردوو یەکتری بە هۆکاری ڕێکنەکەوتن تۆمەتبار دەکەن.