بڕ‌یار بوو ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی ئەو دوو سكاڵایەی له‌باره‌ی ڕاگرتنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه تۆمار كرابوو كۆببێته‌وه، بەڵام کۆبوونەوەکەی دواخست.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی دادگای فیدراڵی، بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای فیدراڵی عێراق له‌باره‌ی سكاڵایه‌ك تایبه‌ت به ده‌ركردنی بڕ‌یارێكی سالاری بۆ پابه‌ندكردنی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به خه‌رجكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و دوورخستنه‌وه‌ی پرسی مووچه له‌ناكۆكییه سیاسییەکان كۆببێته‌وه.
به‌پێی كارنامه‌ی دانیشته‌كه، سكاڵای یه‌كه‌م له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری دارایی عێراق تۆماركراوه و تیایدا داواكراوه، خه‌رجكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دووربخرێته‌وه لە ململانێ و ناكۆكییه‌كی سیاسییەکان.
له سكاڵای دووه‌مدا كه له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی عێراق تۆماركراوه، داواكراوه بڕ‌یارێكی سالاری ده‌ربكرێت بۆ خه‌رجكردنی مووچه و مانگانە لە کاتی خۆیدا خەرج بکرێت، بەڵام دادگای فیدراڵی کۆبوونەوەکەی بۆ ٢٨ی ئەم مانگە دواخست.