ئەپیکۆر ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆری نەوتی عێراق_ تورکیاوە .

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوت لە کوردستان (ئەپیكۆر) تیایدا هاتووە: بەخۆشحاڵییەوە، دانووستانەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق چڕتر بووەتەوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق- تورکیاوە.

دەشڵێت" کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکۆرو نوێنەری کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی دیکەی نەوت، کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق چالاکن، بەشدارییان لە کۆبونەوەیەکدا کرد لە ١٢ی تەمموزی ٢٠٢٥ لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق، تیایدا ئامادەییان دەربڕی بۆ دەستبەجێ دەستپێكردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق_توركیاوە".

ئەوەشی وتووە"دوای ئەنجامدانی ڕێککەوتنێكی پابەندکەر، كە دڵنیایی بدات بە پارەدانی هەناردەکردنی نەوت و بەجۆرێك گونجاوبێت لەگەڵ مەرجە گرێبەستییە هەنوکەیی و یاساییەکانی كۆمپانیاكان، هەروەها چارەسەرکردنی پاشەکەوتی پارە دواكەوتووەكانی كۆمپانیاكان".



PM:12:41:14/07/2025