ناوەڕۆکی كۆبوونەوەی لوتكەی پارتی و یەكێتیی بڵاوکرایەوە

یەکێتی و پارتی دوای کۆبوونەوەکەیان لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند" پێویستە هەموو هەوڵەکان چڕ بکرێنەوە بۆ چارەسەری کێشە و دابینکردنی مووچە وشایستە داراییەکانی هەرێم"، دەشڵێن" پێویستە پەیوەندی پارتی و یەکێتی پتەو بکرێت بۆ ئەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان تێپەڕێندرێت".

ئەمڕۆ  ١٤ی تەمموزی ٢٠٢٥ کۆبوونەوەی لوتکەی یەکێتی و پارتی بە بەشداری هەر یەک لە مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە پیرمام بەڕێوەچوو .

دوای کۆبوونەوەکەیان لە لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا دوو لایەن بڵاویانکردەوە" هەردوولا هاوڕابوون هەموو هەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ چارەسەری کێشە و دابینکردنی مووچە وشایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و تەواوی ئەو هەنگاوانەی پیویستن لە چوارچێوەی دەستووردا بە ئاراستەی چارەسەرکردن بە هاوئاهەنگی هەردوولا بهاوێژرین".

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووشە" بەشێكی دیکەی کۆبوونەوە تەرخانبوو بۆ زیاتر پتەوکردنەوەی پەیوەندی پارتی و یەکێتی بۆ ئەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان تێپەڕێنن و پارێزگاری لە قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانی بکەین".

لە کۆتایی راگەیەنراوە هاوبەشەکەشدا جەختکراوەتەوە لەسەر بەخشستنی هەڵوێستی هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق کردەوە کە هاوکار و پشتیوان بن لە چارەسەری ئەم کێشەیە.




PM:04:28:14/07/2025