وەزیری نەوتی عێراق، ڕایگەیاند'' تائێستا نەگەیشتونەتە هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ هەرێمی کوردستان و شاندێک لە هەولێرەوە سەردانی بە‌غداد دەکات.''
ئه‌مڕۆ، ١٤ی تەمووز، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق، بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی لیژنه‌ی نه‌وتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کردوە لەوێ دووپاتیکردوتەوە، کە هەرێمی كوردستان پابه‌ند نابێت به ڕێككه‌وتن سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردن له ڕێگه‌ی بۆری توركیا-جه‌یهانه‌وه.
وتیشی" له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتودا شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ڕێككه‌وتن به‌پێی ئه‌و پێشنیازانه‌ی خراونه‌ته‌ڕو و وه‌زاره‌تی نه‌وت هه‌مو ڕێكاره‌كانی ته‌واوكردوه و ده‌توانرێت نه‌وتی هه‌رێم له ڕێگه‌ی بۆریی توركیا-جه‌یهانه‌وه هه‌نارده بكرێت.''
به وته‌ی حه‌یان عه‌بدولغه‌نی'' خاڵی ناكۆك له دانوستانه‌كاندا هه‌یه و تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێك نه‌گه‌یشتون، له‌وانه به‌كارهێنانی ناوخۆیی و گواستنه‌وه‌ی داهات بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵی خاڵی سەرەکی ناکۆکییەکانە.''
ئەمە لە کاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان ڕاگیراوە، تا ئێستا بە‌غداد و هەولێر نەگەشتونەتە هیچ ڕێککەوتنێک