وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندانەکەی وەرتێ ڕایگەیاند'' مافی هەموو لایەک پارێزراو دەبێت و لە دادگا رێکاری یاسایی جێبەجێ دەکرێت.''
ڕوونکردنەوەکە دەڵێت'' شەوی یەک شەممە رێکەوتی ١٣ی تەموزی ٢٠٢٥، بەهۆی گردبوونەوە و خۆپیشاندانی بەشێک لە هاووڵاتییان لە سنوری ناحیەی وەرتی سەر بە ئیدارەی سۆران، لە ئەنجامی گرژیدا هاووڵاتییەک بەناوی حسن رەحمان بۆتە قوربانی.''
ئاماژە بەوەشکراوە، دەستبەجێ لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بۆ لێکۆڵینەوەکردن و گرتنەبەری رێکاری یاسایی و هاووڵاتیان و کەسوکاری قوربانییەکە دڵنیا دەکەێنەوە کە مافی هەموو لایەک پارێزراو دەبێت و لە دادگا رێکاری یاسایی جێبەجێ دەکرێت.