هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کۆبوونەوە و بە هیچ شێوەیەک باس لە پرسی مووچەی هەرێمی کوردستان نەکراوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە نوسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر، بە ئامادەبونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و سەرجەم سەرکردەکانی کۆبونەوەی ئاسایی خۆیان ئەنجامدا.
لەگەڵ ئەوەی چاوەڕوان دەكرا ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد یەكێك لە پرسە گرنگەكانی كۆبونەوەكە بێت و سەرکردە شیعەکان تاوتوێی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکەن بەڵام کۆبوونەوەکە بەبێ باسکردنی ئەو بابەتە کۆتایی هات.
ئەمە هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی، زیارتر لە ٧٠ ڕۆژە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبشنەکراوە و بەغداد و هەولێر لە دانوستاندان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بەڵام تائێستا هیچ هەنگاوێکی کردەی بۆ چارەسەری کێشەکە بوونی نییە.