وەزارەتی سامانە سروشتییەکان زیانەکانی هێرشە درۆنیەکە ئاشکرادەکات


وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند'' ‌هێرشە درۆنیەکە هیچ زیانی گیانی نەبووە، تەنیا زیانی بە بۆرییەکانی ئاوی وێستگەکە گەیاندووە.''

 
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەردوو كێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر كرد.

بەپێی ڕاگەیندراوەکە، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە، تەنیا زیانی بە بۆرییەکانی ئاوی وێستگەکە گەیاندووە.

لەلای خۆشیەوە، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق، ڕایەگیاند'' کاتژمێر ٨:٣٠ ئەمشەو، كێڵگەی نەوتی خورمەڵە بە دوو درۆنی سەرچاوە نادیار دووچاری هێرش لەگەڵ لایەنە پەیوەندی دارەکانی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیدان بۆ ئاشکراکردنی بکەرەکانی هێرشەکە.'' 




PM:11:34:14/07/2025