ئەمڕۆ لە هەولێر زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دابەش دەکرێت

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە چوارچێوەی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی، لە هەولێر دوو هەزار و ٥٠٠ پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش بکرێت.

مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی هەولێر بە میدیاکانی ڕاگەیاند" لە چوارچێوەی بریاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، ئەمڕۆ سێشەممە یەکەم قۆناغی دابەشکردنی زەوی بە شێوازی تیرووپشک دابەش دەکرێت".

باسی لەوەشکرد، پڕۆسەکە یەکەمجار لەسنووری شارەوانی بەحرکە دەست پێدەکات کە دوو هەزار و ٥٠٠ پارچە زەویە و هەموو ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی زەویش لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانیەکانی پارێزگای هەولێر تەواو بوون.

بە گوێرەی مەریوان حاکم پرۆسەکە تا تەواوی فەرمانبەران کەپێویستە سوودمەند بن لەوەرگرتنی زەوی بەردەوام دەبێت و زەوی پێویستیش تەرخان کراوە.




AM:10:28:15/07/2025