وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت" بژاردەی کشانەوەی پارتی لە حکومەتی عێراق لە ئارادا نییە "، دەشڵێت" پێویستە کێشەکانی هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوور چارەسەر بکرێن".
سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە میانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی عەهد ڕایگەیاند، "بژاردەی کشانەوەی پارتی لە حکومەتی عێراق لە ئارادا نییە یاخود دەتوانین بڵێن زەحمەتە و ئەوەش چارەسەر نییە”.
وتیشی: "پێویستە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە پێناو ڕێککەوتن و بەرژەوەندییەکان ئاسایش و پاراستنی دەوڵەتدا زۆر باش بن”.
وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند "داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەین مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بدەن” و جەخیشیکردەوە کە "گەلی کورد پەیوەندی بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداوە نییە”.
سۆزان مەنسور داواشیکردی کە کێشەکانی هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوور چارەسەر بکرێن.