مەکتەبی سیاسی یەکێتیی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سلێمانی کۆدەبێتەوە و بڕگەی سەرەکیی کۆبوونەوەکە دۆخ و گوزەرانی هاووڵاتییان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدادە .
میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە سەرپەرەشتی بافڵ تاڵەبانی کۆدەبێتەوە و بە گوێرەی راگەیەنراوەکە گفتوگۆ لەبارەی دۆخ و گوزەرانی هاووڵاتییانی هەرێم و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد دەکرێت و ئەنجامی کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتیش تاوتوێدەکرێت.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، لەپاش کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سبەینێ چوارشەممە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆدەبێتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی کۆبوونەوە و بە گوێرەی راگەیەنراوی هاوبەشی دوو لایەن هەردوولا هاوڕابوون هەموو هەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ چارەسەری کێشەکان و دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم.