کەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت کە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ئەگەری نمەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان و پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە.
کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی تەمموز ئاسمان بەگشتی لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری هەرێم و بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک لە کاتەکانی شەودا بەتایبەت لە ناوچەکانی ناوەراست و باشووری هەرێم.
سەبارەت بە پلەکانی گەرما کەشناسی دەڵێت" پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ جگە لە پارێزگای دهۆک لە پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە" .
کەشناسی راشیدەگەیەنێت کە سبەینێ چوارشەممە سبەی چوارشەممە کەش سامڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەی پێکراوە".
هەولێر : ٤٥ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٤٢ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٤٢ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٤٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٤٤ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٤٢ پلەی سیلیزی
سۆران : ٤١ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٢٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان :٤٨ پلەی سیلیزی