سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیناد'' ئیدانەی بەکارهێنانی چەک دەکەن بەرامبەر بە خۆپیشاندەران و داوای راپەڕینی سەرتاسەری دەکەن لە هەرێمی کوردستان.''
کوردەوان جەمال، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەویدا داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم کابینەیەیی حکومەتی کرد، چونکە ماوەی یاساییان تەواوبووە.
وتیشی'' زۆر بە توندی ئیدانەی بەکارهێنانی چەک دەکەین لە خۆپیشاندانەکاندا و بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ خۆپیشاندەرانین و داوا لە هاوڵاتیان دەکەین راپەڕینی سەرتاسەری ئەنجامبدەن "
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە کابینەیەکی رزگاری نیشتیمانی تەکنۆکرات لە دەرەوەی حزبەکان پێکبهێنرێت و لەگەڵ بەغدا بکەوێتە گفتوگۆی جددی بۆ ناردنی مووچە.