کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتایی هات و باسی پرسی مووچە هەرێمی کوردستان نەکراوە
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و لەگەڵ ئەوەی پێشبینی دەکرا باس لە پرسی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکرێت بەڵام کۆبوونەوەکە بەبێ بسکردنی کۆتایی هاتووت.
میدیاکانی نزیک لە حکومەتیش بڵاویان کردەوە، ئەو لیژنە وەزارییە دەبوو ڕاپۆرتبکەن تاوەکو ئێستا یەک کۆبوونەوەی کردووە و هیچ زانیارییەکی نوێ نییە کە لیژنەکە کەی کۆبوونەوەی دووەمی خۆی دەکات.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە فوئاد حوسێن و بەنگین رێکانی بەشدار بوون و تاوەکو ئەمڕۆ هیچ رێککەوتنێک لەسەر دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان نەکراوە و دیاریش نییە کەی دەگەینە رێککەوتنی کۆتایی.
ئەمە لە کاتێکدایە، نزیکەی ٨٠ رۆژە فەرمانبەران و مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە.