لەلایەن هێزێکی ئەمنی لە شاری کەرکووک خێمەی مامۆستایانی ناڕازی بە زۆر هەڵدەگیرێت
بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا، ماوەی چەند ڕۆژێک بەشێک لە مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە پارێزگای کەرکووک خێمەیەکیان لە بەرامبەر نووسینگەی پەرلەمانی عێراق هەڵداوە، بەشێوەیەکی مەدەنیان داوای پێدانی مووچەکانیان دەکەن لە بەغدادەوە.
هاوکات، ئەمڕۆ ١٥ی تەمووز، هێزێکی ئەمنی شارەکە هەڵیکوتایە سەر خێمەی مامۆستایان و بە زۆر دەستیان کرد بە هەڵگرتنی خێمەی مامۆستایان ناڕازی و دورخستنەوەیان.
ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی ٧٥ ڕۆژە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەدراوە و هیچ ئاسۆیەک بۆ ڕێککەوتنی نێوان بەغداد و هەولێر بوونی نییە.
مامۆستایانی خوێندنی کوردیش لە کەرکووک چەندین جار داوایان کردو ڕاژەکانیان بگوازرێتەوە سەر حکومەتی عێراق و واژۆیان بۆ ئەو مەبەست کۆکردەوە و ڕەوانەی پەرلەمانی عێراقیان کرد بەڵام تا ئێستا داواکارییەکانیان جێبەجێنەکراوە.