بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاكسازیی كۆمەڵایەتی، ئاماری زیندانیان و ئازادکراوانی شەش مانگی ڕابردووی خستەڕوو و رایگەیاند'' تاوەکو ئەمڕۆ کۆی سزادراوانی هەرێمی کوردستان پێنج هەزار و ٧٦٠ کەسە و لەو ژمارەیەش زیاد لە هەزار و ١٠٠ کەسیان سزادراوی ماددەی هۆشبەرن، کە زۆرینەیان بازرگانن.''
ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازییەكانی هەرێمی کوردستان دەڵێت''کۆی بەندکراوانی هاتوو بۆ چاکسازییەکان لەم شەش مانگەدا چوار هەزار و ٦٦ کەس بوون و ژمارەی ئەو سزادراوانەشی کە ئازادبوون سێ هەزار و٦٢٧ کەس بوون.''
وتیشی'' لە چاکسازییەکاندا ٥٠٢ سزادراو هەیە، کە سزای لە سێدارانیان هەیە و هە لە چاکسازییەکاندا ٥٤٣ زیندانی دەخوێنن، کە ٧٤یان خوێندکاری پۆلی ١٢ بوون و زیاد لە نیوەیان بە خولی یەکەم دەرچوون ''
ئیحسان عەبدولڕەحمان باسی لەوەکرد، لەمساڵدا ٢٦٤ کەس داخڵی سەنتەرەکانی ماددەی هۆشبەر بوون و چاکبوونەتەوە و٣٧ هەزار جاریش خزمەتگوزاریی پێشکەش بە زیندانیان و سزادراوان کراوە.
لە ئامارەکانیشدا هاتووە، لەم شەش مانگەدا، ئازادکردنی بە مەرج، هەزار و ٣٣ کەسی گرتووەتەوە و ٢١سزادراوی دیکە بە بڕیاری سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لێبووردنی تایبەت گرتوونیەوە و ئازادکراون.