"بکوژی خۆپشاندەرەکەی وەرتێ دەستگیرکرا"

بنەماڵە و کەسوکاری خۆپیشاندەرە کوژراوەکەی وەرتێ داوا دەکەن یاسا سەروەربێت و بکوژ بە سزای یاسایی خۆی بگات، ئاشکراشی دەکەن کە بکوژ دەستگیرکراوە.

بەختیار عەلی، خالۆزای حەسەن سەربەرزی ئەو هاوڵاتییەی لە خۆپیشاندانەکەی وەرتێ گیانی بەخشی، ترایگەیاند" ئێمە چاومان لە یاسایە و دەمانەوێت یاسا سەروەربێت، هیچی ترمان ناوێت جگە لەسەروەربوونی یاسا".

ئاشکراشی کرد کە وەزارەتی ناوخۆ لەسەرخەتە و پێیان وتوون کە بکوژ دەستگیرکراوە.

وەک ئەوەی بنەماڵەی ئەو خۆپیشاندەرە باسی دەکەن، ئەگەر ناچار نەبن رێکاری عەشایەری ناگرنەبەر، جەختیش دەکەنەوە لەوەی دەبێت یاسا سەروەربێت.

شەوی  ١٣ی ئەم مانگە هاوڵاتییان لە سنووری باڵەکایەتی بەهۆی نەبوونی کارەباوە گردبوونەوە و رێگەی هامڵتۆنیان داخست و هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکەش بە مەبەستی بڵاوەپێکردنیان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و بەهۆیەوە هاوڵاتییەکی دانیشتووی گوندی سەرنەوسی سەر بە سنووری وەرتێ گیانی لەدەستدا. 



PM:07:31:15/07/2025