بافڵ تاڵەبانی بە نوێنەرایەتیی پارتی و یەکێتی دەچێتە بەغدا

بڕیارە ئەمشەو، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە نوێنەرایەتیی پارتی و یەکێتی بگاتە بەغدا.

میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردووەتەوە کە بڕیارە ئەمشەو بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بگاتە بەغدا و  دکتۆر فوئاد حوسێن لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی دەبێت و هەر ئەمشەو لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فایەق زێدان کۆدەبنەوە.
 
بە پێی زانیارییەکان سبەینێ، بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ سەرکردەکە سیاسییەکانی دیکەی عێراق کۆدەبێتەوە.

میدیای یەکێتی لەبارەی ئامانجی سەردانەکە بڵاویکردووەتەوە کە  سەردانەکەی سەرۆکی یەکێتی بۆ یەکخستنی هەوڵەکان و دۆزینەوەی دەرچەی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بە شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستانە .




PM:08:03:15/07/2025