کۆمپانیای گەڵف کیستۆنیش بەرهەمهێنانی نەوتی راگرت

گەڵف کیستۆن لە کێڵگەی نەوتی شێخان رایگەیاند" بەهۆی چەند تەقینەوەیەک لە کێڵگە نەوتییەکانی نزیک کێڵگەی شێخان، بە شێوەیەکی کاتی بەرهەمهێنانی نەوتیان لە کێڵگەکە راگرتووە".
 
گەڵف کیستۆن، کۆمپانیای ئەمریکیی سەرکار لە کێڵگەی نەوتی شێخان لە راگەیەنراوێکدا بلاویکردووەتەوە کە " لە دوو رۆژی رابردوودا ئاگاداری راپۆرتی تەقینەوەکان بوون لە ژمارەیەک کێڵگەی نەوتی لە دەوروبەری کێڵگەی شێخان."
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە"وەکو رێکارێکی خۆپارێزی، کۆمپانیای گەڵف کیستۆن بڕیاری دا بە شێوەیەکی کاتی بەرهەمهێنان رابگرێت و رێوشوێنی پێویستی بۆ پاراستنی سەلامەتیی کارمەندەکانی گرتووەتەبەر."
 
کۆمپانیاکە جەخت دەکاتەوە کە هیچ زیانێک بەر کێڵگەکەیان نەکەوتووە و دەڵێت "لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکە دەکەین، لە کاتی پێویستدا زانیاریی زیاتر بڵاودەکەینەوە."

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە ٣ درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر دوو کێڵگەی نەوتی لە زاخۆ ویەک کێڵگەی دیکە لە شێخان.





AM:11:51:16/07/2025