بە پێی هەواڵەکانی میدیای پارتی بەغدا و هەرێم نزیکن لە رێککەوتن ونەرمیان بەرامبەر بە یەک نواندووە و هەرێم چاوەڕێی بڕیاری خەرجکردنی مووچە لەلایەن بەغداوە دەکات.
بە گوێرەی زانیارییەکانی میدیای پارتی هەرێم کەمێک نەرمی نواندوە و بەغداش کەمێک لە داواکارییەکانی و رەشنوسێک لە نێوان هەردووکیان ئامادەکراوە و ورەزامەندی زارەکیشی لەسەر هەبووە.
️میدیای پارتی بڵاویکردەوە، ئەو رەشنوسە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تاوتوێی کراوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان رازی بووە مانگانە ١٢٠ ملیار دینار داهاتی نانەوتی و رۆژانەش ٢٣٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدا دەکات بۆ ئەوەی دوای ئەو رێککەوتنە، بڕیار لە ناردنی مووچە بدات.
بریارە ئەمشەویش بە بەشداری بافل تاڵەبانی و فوئاد حسێن کۆبوونەوەی ئیدارەی دەولەت بەڕێوەبچێت و لەسەر رێکەوتن قسە دەکەن.
میدیای پارتی دەڵێت" بەمجۆرەش ئەگر کێشەی دیکە روو نەدات هەواڵی خۆش هەیە لە بەغداوە و کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت".