یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، رایگەیاند" پێویسته رابگیرێن و سه‌رچاوه‌كه‌یان له هه‌ر كوێوه بێت و هه‌ر لایه‌نێك لێی به‌رپرس بێت.''
مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان''یەکێتی'' لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، "لەکاتێکدا کە یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پێناوی کۆتاییهێنان بە کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەرێم، هەوڵە سیاسی و دیبلۆماسییه‌كانی خۆی چڕ کردووەتەوە و کار بۆ نەهێشتنی گرژی و ناكۆكی لە نێوان هەرێم و بەغدا دەکات، زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه چه‌ندین هێرشی درۆنی یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌كرێته سه‌ر هه‌رێم و كێڵگه نه‌وتییه‌كانی له ناوچه و پارێزگا جیاجیاكانیدا".
یەکێتی دەشڵێت'' ئه‌و هێرشانه سه‌رچاوه‌كه‌یان له هه‌ر كوێوه بێت و هه‌ر لایه‌نێك لێی به‌رپرس بێت، پێشێلكردنێكی ئاشكرای بنه‌ماكانی پاراستنی ئاسایشی ناوخۆیی و سه‌قامگیرییه له وڵات‌دا، كه پێویسته پێش هه‌ر لایه‌ك حكومه‌تی عیراق خۆی سنوورێكی بۆ دابنێت و رایبگرێت.''