پارێزگاری كەركووك ڕایگەیاند'' فەرمانیان کردوە بە پێکهێنانی ئەنجومەنی لێکۆڵینەوە دەرهەق بەو هێزانەی خێوەتی مامۆستایانیان هەڵوەشاندەوە.''
ڕێبوار تەها، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پشتیوانی تەواوی داواکارییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە کەرکووک دەکات، هەرچەندە چارەسەرکردنی مووچە لە روی ئیدارییەوە لەلای ئەوان نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر هەوڵیانداوە کێشەکەیان چارەسەربکەن و چەندن نوسراویان ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کردوە بۆ گواستنەوەی راژەیان بۆ سەر حکومەتی فیدڕاڵی.
وتیشی'' نووسینگەکەی کراوەیە بۆ پێدانی مۆڵەتی خۆپیشاندان و فەرمانیان کردوە بە پێکهێنانی ئەنجومەنی لێکۆڵینەوە دەرهەق بەو هێزانەی خێوەتی مامۆستایانیان هەڵوەشاندەوە.''